سەرەتایەك ....
ئەم بەرنامەیە چیە ؟ باشیەكانی (ایجابیات ) ی چیە ؟
مامۆستایانی بەرێز كاتێك بەرێوەبەر دەهات جەدوەلەكی دادەنا زۆر هیلاك دەبوو بە دروستكردنی جەدوەلەكە جاری وا هەبوو 3 – 4 رۆژی پێدەچوو وەجاری وا هەبوو هەندێكیان بۆیان دەرنەدەچوولەگەڵ رێزم ، وەیان پاش ئەوەی كە دایدەنا دەی هێناوە بۆ قوتابخانە چەندەها هەڵەو تچارب هەبوو ئیتر ئەم جەدوەلە رێك نەدەكەوت تا ماوەیەك وە مامۆستا ئاگای لێنەدەبوو لە گۆرانكاریەكانی ناو جەدوەلەكە یان مامۆستا بە هەڵە جەدوەلی خۆی دەنوسیەوە یان لە خەتەكەی تێنەدەگەیشت یان رازی نەبوو بە جەدوەلەكەی لەبەر ئەوەی نا عەدالەتی تێدابوو .یان كە مامۆستای نوێ دەهات تا ماوەیەك جەدوەلی دانەدەناوە بەرێوەبەر لەگەڵ رێزم دا ئەمیش ناحەقی نەبوو چاوەرێی مامۆستای تری دەكرد تا بێن و ئیتر جەدوەلەكەی دانێت چونكە دروست كردنەكەی كات و سەر ئێشەكی زۆری هەبوو .ئیتر ئەمە راستیەك بوو ئێمەی مامۆستا لەگەڵیدا ژیاوین بەلام بەبەكارهێنانی ئەم بەرنامە بێ وێنەیە هەموو كێشەكان چارەسەر دەكات .وەلێرەوە دەمەوێ ئەم بەرنامەتان پێ بناسێنم تا ئێوەش سوود مەند بن لێی . ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەكە بۆ دانانی خشتەی وانەی هەفتانە بە سیستەمێكی كۆمپیوتەری رێك و پێك و بێ هەڵە بۆ بەرێوەبەر و مامۆستاو پۆل بە شێوازی جیاواز .
هەندێك لە سیفەتە باشەكانی ئەم بەرنامەیە : -1- بە خێرایەكی زۆر جەدوەلەكەت بۆ دادەنێت و هیچ ماندوو بونەكی پێوە نابینی بەس تەنها ئەوەندەیە كە تاوەكو ناوی مامۆستایان وماددە و پۆلەكان داخل دەكەی لەگەڵ دابەش كردنی بەشە وانە بەسەر مامۆستایان . ئیتر ئەوی تر دەكەوێتە ئەستۆی بەرنامەكە وە جارێكی تر پێویستت نابێًت بۆ ساڵی داهاتوو تۆ ئەم كارەت دووبارە بكەیتەوە . بەڵكو تۆ ئەو مامۆستاو پۆلەی كەزیادی كردوەو یان كەمی كردوە و لەگەڵ گۆرانكاری لە حصەكەدا پێی دەدەیت ئەویش كەمێكە .
2- دەركردنی چەندەها شێوەی جەدوەل لەوانە جەدوەلێك بۆ بەرێوەبەر كە جەدوەلی گشتیە
وە جۆرە جەدوەلێك بۆ مامۆستایان كە هەریەكە بە جیا جەدوەلی خۆی وەردەگرێتەوە چاپی دەكات وە جۆرە جەدوەلێك بۆ پۆلەكان كە هەریەكە بە جیا جەدوەلی خۆیان وەردەگرنەوە واتا هەر پۆلەی جەدوەلی خۆی و هیتر چەند جەدوەلەكی تر ........ .
3- نەبوونی هیچ ( تچارب ) ێك لە جەدوەلەكەدا .
4- دابەش كردنی وانەی كۆتای هەموو مامۆستایەك بە عەدالەت واتا مامۆستایەك 4 دەرسی ئەخیری هەبێت لە هەفتەی وە مامۆستایەك 1 دەرسی هەبێت ئەمەت بۆ چارەسەر دەكات بە ئەمر كردن بەسەر بەرنامەكە بۆ ئەوەی عەدالەتی بكات لە تەوزیع كردنەكە .
5- وە دابەش كردنی وانەكانی مامۆستایان بەسەر رۆژەكاندا بە عەدالەت واتا هەموو مامۆستایەكان رۆژانە 3 – 4 حصەی دەبی ئەویش بۆ خۆت دایدەنێی . نەك مامۆستایەك ئەمرۆ یەك وانەی هەبێت سبەی 5 وانەی هەبێت ئەمەت بۆ چارەسەر دەكات .
6- دەتوانی وای دابنێ ی كە چ رۆژێك یان دەرسێك بۆ مامۆستا پشوو بێت .
7- دەتوانی وای دابنێی كە ئەو وانانەی كە پێویستە بكەوێتە یەكەم وانە یان دوا وانە رۆژانە بەو شێوەی كە دەتەوێت .
8- دەركردنی چەندەها جەدوەل واتا تۆ ئەمەت بە دڵ نیە دەتوانی جارێكی تر دەری بكاتەوە بە گۆرانكاری ترەوە لە خشتەكە .
9- وەدەتوانی بە شێوازی دوو مامۆستایی دایبنێی لە پۆلدا بە تایبەتی لە قۆناغی بنەرەتیدا .
10- ئەم جەدوەلە تایبەت نیە بە قۆناغێكی فێركردن بەڵكو بۆ كۆلیژەكان و پەیمانگاكانیش دەبێت .
11- دەركردنی جەدوەلەكە زۆر بە جوانی و شێوەی جوان لەرووكاردا .
12- وەچاپ كردنی ناوی مامۆستا و پۆل لە خانەكانی جەدوەلەكەدا بە ئارەزوی خۆت .
13- دەركردنی خشتەكە بە رەنگاو رەنگی یا بە رەش و سپی .
14- دانانی ماوەی كاتی وانەكان و كاتی پشوو لە سەر هەمان خشتەدا .
15- پێدانی ئەمرێك بۆ دانانی هەندێك وانە لە دوای یەكتر ( متتالی ) لە هەمان رۆژدا وەك كوردی پۆلی یەكەم لە قۆناغی بنەرەتیدا .
16- ( دمج ) كردنی دوو پۆل لەیەك هۆلدا یان زیاتر .
ئیتر چەندەها باشی تری ئەو پرۆگرامە كە بەراستی كەلێنەكی زۆر گرنگی پڕكردۆتەوە لە بواری بەرێوەچونی خوێندن تاوەكو ئیستا لە هەرێمی كوردستان ئەم بەرنامەیە ناوی نەبووەو كەس لە بەرێوەبەرانی قوتابخانەكان بەكاریان نەهێناوە لەوانەشە هەبووبێت بەلام دیار نەبوەو بە پەنجەی دەستان بژمێردرێت .
بۆیە من هەستام بە كردنەوەی خول بۆ یەكەم جار لە شاری كۆیە بۆ بەرێوەبەرەكانی قوتابخانەكانی بنەرەتی و ئامادەییەكان .
بەرێزان بەراستی بەرنامجەكە زۆر خۆشە فێربوونی و ئاسانە بەلام پێویست دەكات چەند رونكردنەوەیك و شەرح كردنێكی بكرێت لە بابەتە سەرەتاییەكانی وەمن بە پشتوانی خودای گەورە هەندەك شیكردنەوەی بەرنامەكەو شەرح كردنی بە ئێوەی بەرێز دەدەم كە هیوای جێگای رەزامەندی ئێوە بێت وە لە كەم و كوریەكان سنگتان فراوان بێت و داوای لێبوردن دەكەم .
ئێستاش فەرموون لەگەڵ بەرنامەكە :
پاسوۆردی ڕاڕە?ەی shamal ?لی?ی ناوە?ەم ب?ە بۆ دابەزاندنی بەرنامە?ە
[ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط]فەرموون لەگەڵ شەرح ?ردنی بەرنامە?ە بە زمانی ?وردی ?ە پێ? هاتووە لە 45 پەڕ بە شێوەی pdf شەرح ?ردنە?ە بەوێنەوەیە
?لی?ی ناوە?ەم ب?ە بۆ دابەزاندنی ?تابە?ە
[ندعوك للتسجيل في المنتدى أو التعريف بنفسك لمعاينة هذا الرابط]